TAZİYE DEFTERİ… / CONDOLENCE BOOK…

Siz değerli okuyucularımızdan “Hocaefendi” ile ilgili düşüncelerinizi veya hatıralarınızı taziye defterinde paylaşmanızı bekliyoruz.
(We expect you, our valued readers, to share your thoughts or memories about “Hocaefendi” in the condolence book.)
سڵاو لە گیانی پاکت ، تۆی بەڕێز سەرەڕای زانایی و ئەدیبی و دڵسۆزیی و خزمەت بە وتار و نووسین و هاندانی گەنجان و هەستانەوەی تورکیای دوای ئەت...اتورک، بۆ کوردیش سەرەڕای ئەوەی کە هیچ کورد و بێگانەیەك دڵسۆزی هەڵەبجە نەبوون لەسەرئاستی جیهان ، تۆ هاوارت بۆ کرد لەسەر میمبەرەکان...
بە هەرحاڵ ، ئەو خوێندنگایانەش کە لە کوردستانن ، سەدان گەنجیان پێگەیاندووە کە لە شوێنی کاریان دا نموونەن و ، پەنجەیان بۆ درێژ دەکرێت ..
بەس خەفەتی ئەم ئیسلامییانە بەوە دەخۆم ، ناتناسن و ، نایانەوێ بتناسن و ، کتێب و ، وتارە پڕ لە ئیخلاص وئیمانیەکانت ناخوێننەوە... دڵنیابە کە دوایی پەشیمان دەبنەوە..
م.نوورسیی دەوترا و ، سووکایەتیی بە هەڵوێست و وتەکانی دەکرا ، من خۆم زۆرم بەسەرا هاتووە ، کەچیی دواکەوتین ، نەیان ئەزانیی ئەو بێدارییە ئیسلامییەی تورکیای دوای ئەتا..تورک بە ئازایەتیی م.نوورسیی و دوای ئەویش م.فەتحوڵا هاتۆتە دی ، تکایە با دوای کڵاوی با بردووی سیاسەتی چەواشە نەکەوین..
شاسوارێکی تریش پیادە بوو
کانیاوێکی تریش ئاوی لێ چۆڕا
گەنجینەیەکی تریش داخرا
چاوێکی تریش لە فرمێسک رشتن کەوت
دڵێکی تریش بەدەم غەمخۆری و کزانەوەی بۆ حاڵی موسڵمانان لە لێدان کەوت..
زۆر بەداخەوە زاناو داناو عەللامەی سەردەم و ئەدیبی پرشنگدارو مامۆستای پەیامدارو حەکیمی ڕێی غوربەت و شاسواری مەیدانی بانگەوازی ئیمان و توحفەی پێشینە چاکەکان و عەقڵی مەزنی دونیای هزرو نوێخوازی ئیسلام و خاوەنی دەیان پرۆژەی گرنگی جیهانی ئیسلامی...... مامۆستا محمد فتح الله گولەن وەفاتی کرد ،
دڵ و چاومان بە وەفاتی مامۆستا فتح الله ژان گرتی، ..، ئەهلی دنیاو سیاسەتی بۆگەن نەیان هێشت لەم دونیایەدا بە کامی دڵ بانگەوازە ناوازەکەی بگەیەنێ، بەڵام ئەو لەوە بەرزترە گەورەتر بوو کە هەموو دنیاش رێ لە ڕەوڕەوەی خزمەتەکەی بگرێ، بە ئیزنی خوا خزمەت بەردوام دەبێ و مامۆستای لە فیردەوسی باڵادا دەحەوێتەوە،
سوپاسی خوا دەکەین و مایەی شانازیە کە خوای گەورە مامۆستا حەبیب محمد سعید و م.حسن حمەکریمی موەففەق کردن بۆ تەرجەمەکردنی چەند پەڕاوێکی بەنرخی مامۆستا گولەن بۆ سەر زمانی کوردی.
دڵنیاین کە کۆتایی بە شاسوارەکان نەهاتووە و کاروانی مەردەکانی ڕێی نوێخوازی هەر بەردەوام دەبێ ..
انا لله و انا الیه راجعون
اللهم لا تفتنا بعده ولا تحرمنا أجره واغفر لنا وله..إلى روحه الفاتحة